info
.... [وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ (٨٧)] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئابڕووم مه‌به‌و سه‌رشۆڕم مه‌كه له ڕۆژی قیامه‌تدا كه خه‌ڵكی زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه، واته: له‌پێش چاوم باوكم مه‌خه‌ره ئاگری دۆزه‌خه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له رۆژى قیامه‌ت ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - باوكى ده‌بینێت رووى ره‌ش و ته‌پوتۆزاویه‌و ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى باوكه نه‌مووت سه‌رپێچیم مه‌كه‌و شوێنم بكه‌وه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سه‌رپێچیت ناكه‌م، ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار تۆ به‌ڵێنت پێدام كه سه‌رشۆڕم نه‌كه‌یت له رۆژى قیامه‌ت، چ سه‌رشۆڕییه‌ك له‌مه خراپتره كه باوكم بخه‌یته ناو ئاگرى دۆزه‌خ؟ خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: من به‌هه‌شتم له كافران حه‌رام كردووه، پاشان خوای گه‌وره باوكی ئه‌كاته كه‌متیارێكى نێر‌و فڕێ ئه‌درێته دۆزه‌خه‌وه)، وه‌كو له بوخاری و موسلیمدا هاتووه. #محمد_صديق_المنشاوي #foryou #foryoupage #fypシ #ima_muslim #male_emandarek #alightmotion
Duration: 83 sPosted : Sun, 24 Dec 2023 12:29:40Views
1.2KDaily-
Likes
165Daily-
Comments
13Daily-
Shares
15Daily-
ER
16.25%Daily-
Latest